
هانی :هونه‌ری کوردی شێواوه،من ئه‌سڵه‌ن گوێ له‌هونه‌رمه‌ندانی ئێستا ناگرم،له‌ماڵه‌وه‌ش تائێستا ته‌له‌فزیۆنم نیه
پرس/ کاوه‌شێخانی
*ده‌مانه‌وێ زیاتر هانی بناسین له‌سه‌رزاری خۆیه‌وه؟
-من هانیمه‌له‌شاری سنه‌له‌دایک بوومه‌وله‌وشاره‌ش گوره‌بووم، له‌منداڵیه‌وه‌تاگه‌وره‌بووم له‌وشاره‌خوێندوومه،به‌ڵام له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی ترجیاواز بووم،من به‌ته‌نیابووم وهه‌ربه‌ته‌نیاش یارم ده‌کرد،،شانۆگه‌ریم ده‌کرد،گۆرانیم ده‌وت،ئێستاش به‌خه‌یاڵی مناڵی ده‌ژیم ومنداڵی زۆرخۆش بوو.
*ده‌کرێ بزانین که‌ی هاتیه‌ناودونیای هونه‌ر؟
-له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی شیعروپه‌خشانم ده‌نووسی وده‌ستی وێنه‌کێشانم هه‌بوو،شانۆگه‌ریمان ده‌کرد،هه‌رله‌منداڵیه‌وه‌هونه‌رم ناسیوه به‌س له‌ساڵی (2000)ه‌وه‌هاتمه‌ناودنیای هونه‌روگۆرانی.
*ساڵی چه‌ند چویته‌تاراوگه؟
-له‌ساڵی (2004)چووم بۆئه‌ڵمانیا.
*باشه‌غوربه‌ت تاچه‌ند بووه‌هه‌وێنی کاره‌هونه‌ریه‌کانت
-من قه‌ت خۆم به‌غه‌ریب نازانم ،له‌هه‌رشوێنێک بم ده‌توانم په‌ره‌به‌کاره‌کانی خۆم بده‌م وئه‌وکارانه‌ی من کردوومه‌هونه‌رمه‌ندی واهه‌یه‌چه‌ندین ساڵه‌له‌ده‌ره‌وه‌ده‌ژی نه‌یتوانیوه‌بیکات من له‌ده‌ره‌وه‌له‌چه‌ندین ڤیستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی به‌شداریم کردووه.
*له‌خوێندن چیت ته‌واوکردووه؟
-ماوه‌یه‌ک چووم بۆتاران له‌وێ له‌زانکۆده‌رسی وێنه‌کێشان وگۆرانی گوتنم خوێند،به‌ڵام که‌چوومه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئیمکانیاتم نه‌بووپه‌ره‌به‌خوێندنه‌که‌م بده‌م ،ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌رده‌وره‌یه‌کیان کرده‌وه‌بۆئه‌وکه‌سانه‌ی که‌به‌هره‌یان تیایه‌منیش به‌شداریم کرد،هه‌مووکه‌سێک وه‌رناگرن منیان وه‌رگرت چه‌ندجۆره‌خولێک ده‌کراوه‌مله‌وانه‌خولی گۆرانی وشانۆ و وێنه‌کێشان،ڕه‌قس وسه‌ما،منیش به‌شدار بووم
*ده‌کرێت بزانین هۆکاری چوونت بۆتاراوگه‌چیبوو؟
-ئێران بۆئافره‌ت ئازادی نیه،شته‌کان به‌دڵی تۆنیه،ئێران ده‌بێ هه‌میشه‌تۆله‌ژێرده‌سه‌لاتی ئه‌وان بی،به‌تایبه‌ت بۆئافره‌تانی هونه‌رمه‌ندزۆرناخۆشه،هۆکاری تریش هه‌بوو،ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو خانه‌واده‌که‌م هه‌موویان سیاسی بوون خانه‌واده‌ی ئێمه‌خاوه‌نی چه‌ندین شه‌هیده،بۆیه‌بڕیارمدابچم بۆهه‌نده‌ران.
*یه‌که‌م سات که‌چویته‌سه‌رته‌خته‌ی شانۆهه‌ستت به‌چیکرد؟
-خۆشترین سات لای من ئه‌وساته‌یه‌که‌له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆڕاده‌وه‌ستم گۆرانی ئه‌ڵیم له‌به‌رده‌م ئه‌وخه‌ڵکه‌ی دانیشتوون.
*ئایاهونه‌ری کودری تاچه‌ند به‌ره‌وپێش چووه؟
-نه‌خێرهونه‌ری کوردی شێواوه،من ئه‌سڵه‌ن گوێ له‌هونه‌رمه‌ندانی ئێستا ناگرم ده‌قه‌ت گۆرانیه‌کۆنه‌کان نه‌بێ،به‌تایبه‌ت عه‌لی مه‌ردان شه‌یدای گۆرانیه‌کانی ئه‌وم.
*هانی ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند نه‌بوایه چی ده‌بوو؟
ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند نه‌بوومایه که‌سه‌کی سیاسی ده‌بووم،چونکه باسمکرد خانه‌واده‌ی ئێمه هه‌موویان سیاسین.
*تۆهه‌میشه‌خه‌نده‌له‌سه‌رلێوته،ئه‌ی ده‌کرێ بزانین چ کاتێک ده‌گریت؟
-زۆرئه‌گریم که‌سێک قسه‌ی ناخۆشم له‌گه‌ڵ بکات ئه‌گریم.
*هانی خان که‌ی ژیانی هاسه‌ری پێک هێناوه؟
-ده‌مێکه‌ژیانی هاوسه‌ریم پێک هێناوه،به‌ڵام جیابوومه‌ته‌وه‌له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م وه‌دوو منداڵم هه‌یه،کوره‌که‌م ته‌مه‌نی (14) ساڵه‌و کچه‌که‌شم ته‌مه‌نی (9)ساڵانه،له‌لای خۆم ده‌ژین هه‌ندێکجار ده‌چنه‌وه‌بۆلای باوکیان
*هۆکاری جیابوونه‌وه‌ت چی بوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت؟
-نه‌ده‌گونجاین به‌یه‌که‌وه،بۆیه‌بڕیاری جیابونه‌وه‌ماندا ژیانی هاسه‌ری ئه‌گه‌ر نه‌گونجای جیابوونه‌وه چاکتره نه‌ک هه‌ر هه‌مووڕۆژێک ئاژاوه‌هه‌ب له‌ماڵ ئه‌گه‌رنائه‌ماڵه ده‌بێ به‌جه‌هه‌نه‌م.
*له‌ئێستادا عاشقی؟
-ئه‌وکاته‌م نییه‌بۆعه‌شق،دوایش من ئێستا زۆرسه‌رقاڵم به‌کاری هونه‌ری وپه‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کانم ،نه‌خێر عاشق نیم.
*وه‌ک زانیومانه ده‌ڵین تاوه‌کو ئێستا له‌ماڵه‌وه ته‌له‌فزیۆنت نیه ئه‌م قسه‌یه تاچه‌ند ڕاسته؟
-به‌ڵی من تائێستا له‌ماڵه‌وه ته‌له‌فزیۆنم نیه،له‌وانه‌یه که‌س بڕوانه‌کات ، به‌ڵام ئه‌مه‌واقیعه‌وته‌له‌فزیۆن له‌ماڵه‌که‌م نیه.
*باشه‌ده‌کرێ بزانین هۆکار چیه که‌ته‌له‌فزیۆنت نیه؟
-هۆکاری ئه‌وه‌یه‌ته‌له‌فزیۆن زانیاری زۆر هه‌ستی بیرۆکه‌و داهێنان لای هونه‌رمه‌ند ده‌کوژێ ، له‌ته‌له‌فزیۆن ڕێکلام وده‌نگ وباس وژێر نووسی زۆر هه‌ن بڵاوده‌کرێنه‌وه‌و منیش وه‌ک هونه‌رمه‌ند پێویستم به‌ئارامی ده‌روونی هه‌یه ته‌له‌فزیۆن ئه‌وه‌نایه‌ڵێت وئه‌گه‌رزانیاریه‌کیشم له‌باره‌ی دنیا پێویست بوو ئه‌واهه‌فتانه یان ده‌ڕۆژ جارێک وه‌ری ده‌گرم، هه‌ندێک جاریش ئه‌گه‌ربه‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیم پێ خۆش بێ ده‌چمه لای هاوڕێکانم سه‌یری ده‌که‌م ده‌نا له‌ماڵه‌وه‌ته‌له‌فزیۆنم نیه.
*هانی خان نهێنی ژیانی خۆی لای کێ باس ده‌کات؟
-من ته‌نیا نهێنی ژیانم له‌لای یه‌کێک باس ده‌که‌م ئه‌وکه‌سه‌ش کورد نیه هاوڕێیه‌کی خۆمه‌ئه‌وبه‌هه‌موو ژیانی من ده‌زانێ له‌ئه‌ڵمانیایه به‌یه‌که‌وه‌ین ده‌نا لای که‌س باسی ناکه‌م
*جوانیه‌که‌ت کێشه‌ی بۆ دروست نه‌کردوویت؟
-(به‌پێکه‌نینه‌وه) من جوانم؟ هه‌ندێک جار با ، به‌ڵام زۆرنا، به‌ڵام به‌بڕوای من ڕووخسار زۆرشه‌رت نیه ناخی مرۆڤ ئه‌ساسه‌نه‌ک جوانی ڕوخسار،چونکه جوانی کاتیه ده‌ڕوات ،به‌ڵام جوانی ناخ هه‌رده‌مێنێ
*به‌نیاز نیت ژیانێکی نوێ دروست بکه‌یته‌وه؟
-(به‌پێکه‌نینه‌وه) ده‌ڵێی هاتویته‌داوام ، یان که‌سێکت بۆم دۆزیوه‌ته‌وه؟ بڵی شه‌رم مه‌که خۆشه‌رمت نه‌کردوه،هه‌مووپرسیارێکت کرد له‌من هیچ نه‌ما نه‌پرسی نهێنی ژیانی منی هه‌مووی ئاشکرا کرد بۆوه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت جارێ نه‌خێر وه‌ک باسم کرد خه‌ریکی کاری هونه‌ریم وپه‌روه‌رده‌کردنه منداڵه‌کانم.
*هه‌ست ناکه‌ی ته‌مه‌نت به‌سه‌ر ده‌چێ؟
-هه‌رگیز ئه‌وهه‌سته به‌مێشکمدا نه‌هاتووه.
*دواوته‌ت ئه‌گه‌ر شتێکت مابێ؟
زۆر سوپاسی ئێوه ده‌که‌م بۆئه‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌وده‌ستان خۆش وهه‌رسه‌رکه‌وتووبن.
کاوه‌شێخانی
كۆڕه‌ك تیڤی
سوباس بو هانى خان بةراستى شتي جوانى وتوة سوباسى دةكةم بةلام هانى خان كوا هونةرمةندى كوردى ناوى كوردى خةسار كردوة
سوباس بو هانى خان بةراستى شتي جوانى وتوة سوباسى دةكةم بةلام هانى خان كوا هونةرمةندى كوردى ناوى كوردى خةسار كردوة
mhamadgardy ئه‌توانم بزانم بۆ ناوی کوردی خه‌سار کردووه؟ من به‌رده‌وام گوێی لێده‌گرم. گه‌ر ئێمه‌ش بزانین با ئێمه‌ش گوێی لێنه‌گرین…..
سوپاس
وه‌ڵا ده‌ست خؤش برام
بۆ ناوی کوردی خه‌سارکردوه؟ وه‌لا برا جایوازترین و خۆشترین گۆرانی هه‌یه له هونه‌رمانه‌داکانی ئه‌م سه‌رده‌مه
به‌ڕاستی وانیه بنه ماڵه‌که‌ت مه‌لان برازاێی یه‌کی له مه‌ڵا گه‌وره کانی سنه‌ی که زۆر به ده‌وڵه‌ته‌وه نزیکایه‌تی هه‌ێه و وه‌کۆ جاشی ده‌وڵه‌ت ئیش ده‌کات.خۆزگه هه‌ر به ڕاستی باسی خۆت ده‌کرد نه به درۆ.
هانی خانم سەرکەوتوبیت من زۆر سەرسامم بە دەنگت زۆر دڵخۆشم کاتێ گوێم لە گۆرانیەکانت دەبێت هیوادارم تەمەنت درێژ بێت و گۆرانی زیاترمان بۆ تۆمار بکەیت.
من مامؤستاى فةلسةفةى جوانيم لة زانكؤ.. بةراستى كة يةكةم جار كويم لة دةنكى ئةم خانمة بووم تيكةيشتم ئةم جؤره دةنكة رؤحى مرؤف نزيك دةكاتةوة لةو جيهاني ئايديايةى كة ئةفلاتؤن و زؤريك لة فةيلةسوفةكان و فةلسةفةى سؤفيكةرايي باسي ليوة دةكةن.. بةهةر حال ئةو بابةتةى من باسي ليوة دةكةم تيكةيشتي ئاسان نيه.. بةتايبةتى كةسيك كة خويندنةوةيةكى فةلسةفيانةى نةبيت.. ئينجا ئةوةى كة من ليي بةكومانم ئةوةية كة ئايا ئةم خانمه هةست بةو سيحره ئايدياليه دةكات كه له دةنكيدا هةيه؟ من نازانم خاتوو هانى ئةم نووسراوةى من دةبينيَت ياخود نا؟ هيوادارم كاريك بكةن كه ئةم نووسينةى بي بكات يان لة ريكةى ئيميلةكةمةوة وةلامم بدةنةوة جونكه من حةز دةكةم ئةو راستيةى بة تيرو تةسةلى لة ريكةى ئيمةيلةوة تيبكةيةنم جونكه ليرةدا بوارى ئةوةم نيه بجمه ناو وردةكاريي ئةو باسةوه.. سوباستان دةكةم..
به‌ڕێز مامۆستا، ئێمه پێشنیارێک بۆ به‌ڕێزت ده‌که‌ین.
گه‌ر بکرێت نوسینێک بنوسیت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی باسی ده‌که‌یت و بینێریت بۆ ئێمه ئه‌و کاته به‌ڵێنتت ده‌ده‌ین که نوسینه‌که‌ت بگه‌یه‌نینه جێی خۆی.
ئه‌وه‌تا به‌ڕێزت که مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی جوانیت خوێنه‌ری ژوان نێتیت که‌واته که‌سانێکش بابه‌ته‌که‌ت ده‌خوێنه‌وه که تێگه‌شتنێکیان هه‌بێت بۆ بابه‌ته‌که و به‌ستنه‌وه‌ی به هانی خانه‌وه…. پێشنیار ده‌که‌ین بابه‌تێک بنوسیت و ئێمه به‌سوپاسه‌وه بۆت بڵاو ده‌که‌ینه‌وه و ئاڕاسته‌ی هانی خانیشی ده‌که‌ین… هه‌ڵبه‌ت كروچی که گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفه له‌بواری فه‌لسه‌فه‌ی جوانی زۆر شتی به ئێمه گه‌یاندووه، هیوادارم به‌ڕێزیشت باشتر تێمان بگه‌یه‌نیت که چۆن ده‌نگی هانی خان ده‌به‌ستیته‌وه به‌و باسه‌وه…
سوپاسی ئێمه بۆ به‌ڕێزت
سوباس بؤ ئيوه .. بيشنيارةكةتانم بي باشه،
بةلام لةبةر ئةوةى ئيوه بلاوى دةكةنةوه و بؤ سةرجةم خوينةرانه ناتوانم بة جوريك بينووسم تايبةت بيت به دةنكى ئةو خانمه هونةرمةنده، بةلكو بابةتيكى كشتكير دةنووسم لةو بارةيةوة هيوادارم هانى خانيش بيبينيت وةك بةلينتان بيدام، هةروةها بيشم خؤشه بة جؤريك بلاوى بكةنةوة كه خوينةرانيش راى خويانى له سةر بنووسن، منيش لاى خومةوه بةلينتان دةدةمى له داهاتوويةكى نزيكدا ئةو بابةتةتان بؤ بنووسم، بةلام ئةمةويت بزانم كه دريزى بابةتةكة جةند بيت بؤ مالبةرةكةى ئيوة كونجاوه؟ دووباره سوباس..
سوپاس بۆ وه‌ڵامت
هه‌رچه‌ندێک بێت ئاساییه درێژ، کورد مامناوه‌ند. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه که به‌فۆنتی یونی کورد بنوسیت نه‌ک به فۆنته‌کانی عه‌لی یاخود نوسینه‌که‌ت پێش ئه‌وه‌ی بنێریت بۆ ئێمه کۆنڤێرتی بکه‌یت بۆ یونی کورد یاخود به pdf بێت….
دڵنیابه هه‌موو که‌سێک ئه‌توانێت سه‌رنجی خۆی بنوسێت له هه‌موو بابه‌تێکی ژوان نێت…
سوپاس بۆ به‌ڕێزت